Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:23

هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی بۆ ڕووداوه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا ده‌ربڕی

کوردستان TV
100%

 د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و ئاماده‌كاریی هاوكاریی بۆ ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا‌، په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقه‌وه‌ ده‌كات ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ماهه‌نگی و و هاوكاری و هاوخه‌می هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی لةسةر ثةيوةنديية تةلةفؤنييةكةي نيَوان هةردوو وةزيري تةندروستي هةريَم و عيَراق بلاَو كردةوةو دةقي راطةياندراو:


وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
دوابەدوای رووداوی سوتانی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) لەشاری بەغداد و مردنی ژمارەیەک نەخۆش و هاوەڵانی نەخۆش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی بە بەڕێز (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ کرد، لەبارەی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەم رووداوە و ڕێکارەکانی ئەنجامدراو گفتوگۆیان کرد، بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆئەم رووداوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیان، ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پشاندا بۆ بەهاناوەچوونی هەر پێداویستیەک و هاوکاریکردنی تیمەکانی پزیشکی و ئامادەباشی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێز وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و هەماهەنگی کرد بۆ هەر هاوکاریەک کە پێویست بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.