Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:11

نێچیرڤان بارزانی: نه‌خۆشخانه‌کانمان به‌ ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازیکردن له‌ بریندارانی ڕووداوه‌که‌ی به‌غدا

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌ بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هه‌موو چاودێرییه‌كی پزیشكیی پێویست.

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ڕووداوی به‌ئازار و دڵته‌زێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیبی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له‌ به‌غدا كه‌ تیایدا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون، هه‌موومانی هه‌ژاند.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری قوربانیان و ته‌واوی گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یانم. له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و شیفای به‌په‌له‌ بۆ برینداران بنێرێت.

هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌ بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هه‌موو چاودێرییه‌كی پزیشكیی پێویست.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن و لێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا بكرێت و له‌ هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ڕووداوی وا دڵته‌زێن له‌ هیچ شوێنێكی وڵات دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

2021/4/25

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.