لەشاری سان دیاگۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن کەسێک کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌شاری سان دیاگۆ له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌سێك كوژرا و چواری دیكه‌ش برینداربون.
له‌وباره‌یه‌وه، پۆلیسی شارەکە رایگەیاند، پیاوێک لەناوەڕاستی شاری سان دیاگۆ تەقەی لە کەسێک کردوە و کوشتویەتی، دواتر رۆیشتوە بۆ کۆڵانێکی دیکە و دەستی بە تەقەکردن کردوەتەوە و چوار کەسی دیکەی بریندارکردوە.
پۆلیس بە دەمانچەی کارەبایی هێرشی كردۆته سه‌ر ته‌قه‌كه‌ره و دەستگیری کردوە، بە گوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسی سان دیاگۆ، ده و سی و خوله‌كی شه‌و بەکاتی کالیفۆرنیا، هێرشکارەکە لە بەردەم هۆتێلێک هەڕەشەی لە پیاوێک کردوە و دواتر تەقەی لێکردوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دوای تەقەکردنەکە تۆمەتبارەکە بە پێ رۆیشتوە بۆ کۆڵانێکی دیکە و تەقەی لە کۆمەڵێک کەسی دیکە کردوە. پۆلیس دەڵێت، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی تراڤیس سارشتێ یە، هۆكاری پشت هێرشەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.