Erbil 9°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 02:55

ئه‌مه‌ریکا که‌شتیه‌کی جه‌نگی بۆمبهاوێژی ڕه‌وانه‌ی که‌نداو کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری له‌ جۆری بۆمبهاوێژی بی په‌نجاو دووی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ رایگه‌یاند: دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ فرۆكه‌ی  بۆمبهاێژی جۆری بی په‌نجاو دوو گه‌یشتووه‌نه‌ ناوچه‌كه‌  ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ كه‌شتی جه‌نگی ئایزن هاوه‌ریش له‌ كه‌نداو جێگیر ده‌كه‌ن تاكوو پاڵپشتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان بكات.

ئاژانسی هه‌واڵی ئاسۆشیتد پرێس له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند: كه‌شتی فرۆكه‌ هه‌ڵگری ئه‌یزن هاوه‌ری ئه‌مه‌ریكی راسپێرداوه له‌پارێزگاریكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌یان له‌ ئه‌فغانستان.

هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ و ئه‌لحه‌ده‌سیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزی زیاده‌ی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان ده‌گه‌نه‌ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری ئایزن هاوه‌ر له‌ كه‌نداو جێگیر بووه‌ و پاڵشتی ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌كات. هه‌روه‌ها فرۆكه‌ی بی په‌نجا و دووی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گه‌یشتوونه‌ته‌ كه‌نداو وپالپشتی ئاسمانی ئه‌ركی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.