Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:07

پۆلیسی هەولێر: باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، کە کەسێک بەناوی (سۆران.م.ص) تەمەن 31 ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراویكی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن ڕووی دا، کە کەسێک بەناوی (سۆران.م.ص) تەمەن 31 ساڵ لەلایەن باوکیەوە کوژرا، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە، دواتر زانیاریی وردتر لەوبارەیەوە دەخەینە ڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.