Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:04

دژ بە کەمکردنەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا له‌ به‌غدا خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

لە بەغدای پایتەخت، خۆپیشاندان دژبە کەمکردنەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی ئەنجام درا و له‌ ئه‌نجامدا گرژی لێكه‌وته‌وه‌ پێكدان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویدا.

شایەتحاڵەکان راگەیاند: کە ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی ناوچەی وەحدە له‌ باشووری بەغدا دژ بە کەمکردنەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، شه‌ڕو پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان روویداوە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی پزیکشکی لە بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ میدیاكانی عێراق راگه‌یاند، کە لە ئاکامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌، خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ده‌ی دیکەیش برینداربوو.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.