ئەمڕۆ 106 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە تێپەڕدەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە وتاری ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، بەشێوەیەکی فەرمی تاوانەکەی بە جینۆساید ناساند و توركیا ئه‌م بریاره‌ی بایدن ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ده‌كه‌وێته مەترسى و قۆناغێکى نوێوە، بەڵام جۆ بایدن كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی ئهرمهنیهكانى وەک جینۆساید ناساند كه نزیكی یه‌ك ملیۆن له خه‌ڵكی ئه‌رمینیا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای عوسمانیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران.
بایدن به به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، کۆمەڵکوژى ئەرمەنیەکانى وەک جینۆساید ناساند، له كاتێكدا سه‌رۆكه‌كانی پێش بایدن ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه یان ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكیش هه‌بووبێت وه‌ستاندویانه.
لەڕۆژی 22/4/2021، (100) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نامەیەكیان ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كرد و تێیدا داوایان لێ‌كرد وەك سەرۆكی ئەمریكا و یەكەمین سەرۆكیش لە مێژوودا بە فەرمی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسێنێت، ئەمڕۆش سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی داواكەی ئەو 100 ئەندامەی دایەوە و بەفەرمی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی بە جینۆساید ناساند.
پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 تاوەکو 1923 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران.
لای خۆشیه‌وه وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەیوەندیدار بە رووداوەکانی 1915 گوتی: بەتەواوەتی بەکارھێنانی دەستەواژەی کۆمەڵکوژی لەلایەن جۆ بایدن رەتدەکەینەوە کە تەنھا ئامانجی راکێشانی سەرنجی خەڵکە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لەمبارەیەوە گوتی: گوتەکان مێژوو ناگۆڕن. دەربارەی مێژووی وڵاتەکەمان وانە لە کەس وەرناگرین.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: بەتەواوەتی بەکارھێنانی دەستەواژەی کۆمەڵکوژی لەلایەن جۆ بایدن رەتدەکەینەوە کە تەنھا ئامانجی راکێشانی سەرنجی خەڵکە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.