Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:13

هونه‌رمه‌ندی دیاری کوردستان جه‌وده‌ت شاکر کۆچی دوای کرد

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێشت ئێستا ، هونه‌رمه‌ند جه‌وده‌ت شاكری مۆسیقا ژه‌ن و ئاواز دانه‌ر دوای زیاتر له‌ 50 ساڵ له‌ خزمه‌تی گۆرانی و موزیكی ،دوای ململانێ  له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن ئه‌مرۆ كۆچی دوایكرد.

11

ناوی ته‌واوی (جه‌وده‌ت شاكر عه‌لی) ه‌" له‌ 1946/10/21 له‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌"  خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆره‌ له‌ بواری موزیك و گۆرانی ،ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر 1964  - 1965" ده‌رچووی خوولی مه‌ركه‌زی  - په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا 1975" یه‌كه‌م به‌شداری وه‌ك كه‌مانجه‌ ژه‌ن له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای خانه‌ی مامۆستایان بووه‌ له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی گه‌ل له‌ ساڵی 1962 به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (زیائه‌ددین نوری قه‌ساب)" ساڵی 1962 تا 1965 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1965 تا 1982 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1968 تا 1991 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سه‌ندیكای مامۆستایان بووه‌" ساڵی 1970 تا 1991 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1979 تا 2005 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای هونه‌ره‌ میللیه‌كانی هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1975 تا 1991 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بووه‌" ساڵی 1997 بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئۆركسترای كوردستان" ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقه‌" ئه‌ندامی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌" ساڵی 1979 خه‌ڵاتی یه‌كه‌م كه‌مانجه‌ ژه‌نی وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق" ئاوازی بۆ دوو تابلۆی هونه‌ره‌ میللیه‌كانی داناوه‌ (لۆ شوانۆ  - سنجانێ)" چه‌ندین ئاوازی بۆ گۆرانی بێژان داناوه‌" له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ره‌ میللیه‌كان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه‌ وه‌ك:

ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا 1981

ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات 1981

سۆڤیه‌ت 1982

نه‌مسا 1982

ساڵی 2005 به‌شداری ڤیستیڤاڵی هونه‌ری فه‌ره‌نسا و سوێسرای كردووه‌" له‌ هه‌مان ساڵ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی كردووه‌ له‌ شتوتگارت".

ئا-كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.