دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند كه تا 11ی ئهیلوول له ئه‌فغانستان ده‌كشێنه‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستیكرد به كشانه‌وه‌ی ئامێره سه‌ربازییه‌كانی له‌و وڵاته.
سێ به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مریكی كه نه‌یانویست ناویان بڵاوبكرێته‌وه، بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن دووان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان، باسی له‌وه كرد كه له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكادا به كه‌شتی ده‌ستكراوه به هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه له‌و وڵاته كه ناتوانرێت له شوێنی خۆیاندا له‌ناوببرێن یان ناتوانرێت راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌فغانی بكرێن.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه كرد كه بڕیاردراوه ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌كاركه‌وتوون له شوێنی خۆیان له‌ناوببرێن.
به‌رپرسێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا دهستناكرێت به كشانه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه له ئه‌فغانستاندان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر جێگیركردنی یه‌كه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه كه‌شتییه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگر له ناوچه‌كه‌دا جێگیركراوه بۆ ده‌ستوه‌ردانی خێرای فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئه‌گه‌ری هێرشی تاڵیبان بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.