Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:29

لیوا یه‌حیا ره‌سول : پێویستیمان به‌ ھیچ سه‌ربازێکی ئه‌مریکی و بیانیی نییه‌

ھێزه‌كانی عێراق ده‌توانن به‌رگری له‌ گه‌ل و خاكی وڵات بكه‌ن
کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگه‌یاند كه‌ خشته‌ی كشاندنه‌وه‌ی ھێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی ھونه‌رییه‌وه‌، دیاری ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی ھونه‌ری له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا پێكھێنراوه‌ و گوتی:خشته‌ی كشاندنه‌وه‌ی ھێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی ھونه‌رییه‌وه‌، دیاری ده‌كرێت.

گوتیشی: عێراق پێویستی به‌ ھیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكا یان بیانی نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی عێراق دژبه‌ تیرۆریستان شه‌ڕ بكه‌ن.

لیوا یه‌حیا ره‌سول تیشكی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پاڵپشتییه‌كانی ناتۆ بۆ ھێزه‌كانی عێراق خۆی له‌ مه‌شق، راھێنان و پڕچه‌ككردن ده‌بینێته‌وه‌ و گوتی: له‌ئێستادا، ھێزه‌كانی عێراق ده‌توانن به‌رگریی له‌ گه‌ل و خاكی وڵات بكه‌ن.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌ ئامانجكردنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ عێراق درێژه‌یان ھه‌یه‌ و گوتی:له‌و ھێرشانه‌ی كه‌ مووشه‌ك ده‌كرێنه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ عێراق، ته‌نھا عێراقییه‌كان ده‌بنه‌ قوربانی، جگه‌ له‌وه‌یش بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھیچ لایه‌كدا، نییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.