یه‌كێتی تۆپی پێی وێڵز به‌فه‌رمی ڕایان گیگزی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز دوورخسته‌وه، ئه‌ویش دوای تۆمه‌تباركردنی گیگز به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو ئافره‌ت له ساڵانی دووههزاروحهڤدهو دووهه‌زاروبیست.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه پۆلیسی به‌ریتانیا گیگزی تۆمه‌تباركردووه به ده‌ستدرێژیكردن و نیشاندانی توندوتیژی جه‌سته‌یی له‌به‌رامبه‌ر دوو ئافره‌ت كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی سی و شه‌ش ساڵه‌و دۆستی پێشووی ڕاهێنه‌ره‌كه بووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان كچێكه‌و ته‌مه‌نی له بیسته‌كان دایه.واش بڕیاره گیگز له بیست وهه‌شتی ئه‌م مانگه دادگایی بكرێت.
جێگای باسه گیگزی ته‌مه‌ن چل وحه‌وت ساڵ ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بوو كه ماوه‌ی بیست وسێ ساڵ یاریزانی یانه‌كه بوو و له‌م ماوه‌یه‌دا نۆسهدوشهست وسێ یاری به درێسی مان یونایتد ئه‌نجامداوه‌و سێزده نازناوی پرێمه‌رلیگ و دوو نازناوی چامپیۆنس لیگی له ڕیزی یانه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.