یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: شەوی رابردوو ۲۲ی٤ی۲٠۲۱ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو دیمەنەیەمان بینی، کە دەستێکی تێکدەرو گێرەشێوێن لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆزیان بەدڕاوی بە شەقامێکی هەولێردا بڵاو کردەوە.
ڕاشیگهیاند: ئەو جۆرە کارانە بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و بەدڵنیایی ئەو هەوڵە ترسنۆکەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لەهەولێری پایتەخت، کاری کەسانی نەفس نزم و قین لەدڵە بەرامبەر رەوشی دینداری و پێکەوەژیان لە کوردستان، ئامانجیانە ئارامی شار بشێوێنن و هەستی موسڵمانان بریندار بکەن.
ههروهها ڕاشیگهیاند: هەر لێرەوە داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین بە زوویی هەوڵبدەن ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن و لەرێی دادگا بە سزایی یاساییان بگەیێنن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲۳ی٤ی۲٠۲۱
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.