له راگەێنداروێکدا وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆ دەرکەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کەئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە.
ڕاشیگهیاند: لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە، لێرەوە جەخت دەکەینەوە لەمامەڵەی یاسایی و بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی 23/4/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.