به گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆنگرێس كۆریای باكوور به نیازه تواناكانی پێشبخات بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ببه‌زێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باشوور یونهابی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه كۆشكی سپی نیگه‌رانه له هه‌وڵه‌كانی كۆریای باكوور بۆ پێشخستنی سیسته‌می تواناكانی له به‌زاندنی سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزاری توێژینه‌وه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سی ئاڕ ئێسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه پیۆنگ یانگ هه‌وڵی پێشخستنی جۆرێكی نوێی چه‌ك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دیبهێنێت. ئه‌وه‌ش باسكراوه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆریای باكوور، سیسته‌می به‌رگری جێگیركراوی ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور ده‌كه‌وێته‌وه مه‌ترسییه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆریای باكوور مووشه‌كی بالیستی له جۆری كه‌ی ئێن بیست و سێ دروستكردووه كه له كۆتایی مانگی رابردوو دوو مووشه‌كی له‌مجۆره‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه كه به سووته‌مه‌نی ڕه‌ق كارده‌كات و ده‌تواندرێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیشی لێ ببه‌سترێت.
توانای مووشه‌كه‌كه‌ش به‌جۆرێكه سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت ڕایبگرێت ئه‌مه‌ش كۆشكی سپی نیگه‌ران كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.