Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:28

ھەموو کەس دەتوانێت خراپە بکات، بەڵام کەم کەس دەتوانێت چاکە بکات

کوردستان TV
100%

د. کەریم شەریف قەرەچەتانی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ کوڕو کچان بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: ھەموو کەس دەتوانێت خراپە بکات، بەڵام کەم کەس دەتوانێت چاکە بکات.
 
خۆشەویستان، ھاوڕێیان، کوڕو کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم چەند تێبینیەم لێ وەربگرن:

1- مرۆڤ یەکجار دەژی و تەمەنیش کورتەو بەشی نیوەی خۆشیەکان ناکات ئیتر چۆن بۆ رق و کینەو تاوان بەکار دەھێنرێت.
2- ھەموو کوردستان موڵکی تۆ بێت ھەر وەک ھەژارێک لە دوو مەتر دووجادا دەخەویت.
3-ھەموو خواردنی دونیا ھی تۆ بێت ، تەنھا دەتوانیت بڕێکی دیاریکراو بخۆیت ، زیادە رۆیی بکەیت، دەبێت گەدەت بۆ بشۆن.
4- بەرووتی دێینە ژیان و بە رووتیش بەجێی دەھێڵین و ھیچ کفنێک گیرفانی نییەو تەنھا کردەوەکانمان لەگەڵ خۆمان دەبەین.
5- پێش ئێمە نزیکەی 87ملیار مرۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەویە ژیاوەو ئێستا لە ژێر زەویدا ئێسقانیشیان نەماوە.
6-ملێۆنان کەس لە ئێمە زیرەکترو دەوڵەمەندترو دڵسۆزترو بەھێزترو زاڵمتر پێشتر لەسەر ئەم زەویە ژیاون پرسیار ناکەن بۆ کوێ چوون؟.
7- حەزرەتی عیسا فەرمویەتی بەچی دەچێت ھەموو دونیا ببەیتەوە بەڵام خۆت بدۆڕێنی، لە خودا دەپاڕێمەوە خۆتان ببەنەوە، بەختەوەرترین مرۆڤ ئەوانەن کە خۆیان دەبەنەوە نەک دونیا ببەنەوە.
8-ھەموو کەس دەتوانێت بە ئاسانی خۆی ناشیرین و بەدبەخت بکات، بەڵام زۆر بە زەحمەت دەتوانێت خۆی لەلای کەسانی تر خۆشەویست بکات و جێگای خۆی لە ناو دڵ و دەروونیان بکاتەوە.
9- ھەموو کەس دەتوانێت خراپە بکات، بەڵام کەم کەس دەتوانێت چاکە بکات.
10- مرۆڤە بچووک و دۆڕاوەکان بە دوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەرێن، بەڵام تەنھا مرۆڤە گەورەکان لێبوردەن و توانای بەخشینیان ھەیە.

کەواتە با ئەو ماوە کورتەی تەمەنمان بۆ خزمەتی خۆمان و کوردستان و مرۆڤایەتی تەرخان بکەین و واز لە رق و کینەو تۆڵە سەندنەوەو ملشکاندنی یەکتری بھێنین و گرەوە گەورەکەی مێژوو ببەینەوەو خۆمان نەدۆڕێنین و شەرمەزاری وسەرشۆڕی بۆ منداڵەکانمان و نەوەی داھاتومان بەجێ نەھێڵین، یەخوا ھەموتان سەربەرزی دونیاو قیامەت بن و لە ھەموو بەڵاو ناخۆشیەکی ژیان بە دوور بن.

 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.