سکرتێری گشتی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕێزلێنان پێشکەش بە قایمقامی شەقڵاوە دەکات
ئەمڕۆ ٢١/٤/٢٠٢٢ لە لایەن (چەتۆ نەورۆز) سکرتێری گشتی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە ئامادەبوونی هونەرمەندی (بورهان خۆشناو) دیاری ڕێزلێنان بەخشرا بە ( ئیبراهیم شیخ اللە ) قایمقامی شەقڵاوە لە پای گرنگیدان و هاندانی بەردەوامیان بە بواری هونەر و پشتگیری هونەرمەندان بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی کۆمەلایەتی.
شایانی باسه،هەر لەو سەردانە باس لە چەند پرۆژە و کارێکی گرنگی هاوبەش کرا بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی ستراتیجی هونەری شاری شەقڵاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.