لە یادی 123ساڵەی رۆژنامەگەری کوردییدا، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدهگهێنێت: پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ برەودان و پاراستنی پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی ئازادیی راگەیاندن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بابەتیبوون و بێلایەنی ناوەندە میدیاییەکان لە هەرێمی کوردستان.
دهقی راگهیاندراوی كونسوڵخانهی ئهمریكا لهههرێمی كوردستان:
ڕێز و سڵاومان هەیە بۆ میدیای کوردی لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کورديیدا.
سەرۆک بایدن گوتی، "هەموو هاوسۆزین لەگەڵ ئەم ڕۆژنامەوانانەدا چونکە وەکو تۆماس جێفەرسۆن لە ساڵی 1786 نوسیویەتی، ئازادیمان پشت دەبەستێت بە ئازادیی ڕاگەیاندن و هەر سنوردارکردنێکی ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەو ئازادیە. پابەندبوونی خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ برەودان و پاراستنی پرنسیپە بنەڕەتیەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بابەتیبوون و بێلایەنی ناوەندە میدیاییەکان لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.