Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:20

ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کادێز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی ڕیال مەدرید سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو لە هەفتەی سی و یەكەمی خولی ئیسپانیا، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی كادێزی میوانداری بردەوە.
 یاریزانانی ڕیال بە شێوەیەكی بەهێز لە ڕووبەڕوو بوونەوەكە دەركەوتن و دوای چەند هێرشێك، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی شاهانە هەژماركردو لە جێبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ ڕیال لە خولەكی سیی تۆماركرد.
 دوای سێ‌ خولەكی دیكەش ئەلڤارۆ ئۆردیۆزۆلا گۆڵی دووەمی میوانەكانی به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێنا، پاشان بێنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی لە خولەكی چل هه‌ر به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
 لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم بردنەوەش ڕیال مەدرید بە شێوەی كاتی هاتە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە حەفتا خاڵ، كادێزیش كە لە قۆناغی یەكەمی لالیگا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە ڕیالی بردبووەوە، بە سیی و شەش خاڵ لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەند دێت.

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.