Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:51

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا میوانداری خیتافی ده‌کات

کوردستان TV
100%


لەهەفتەی سی و یەكەمی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازدەی ئەمشەو بەكاتی هەولێر، یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی خیتافی دەكات.
 ئەم یاریە یەكەم یاری بارسلێۆنایە دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بۆ سیی و یەكەمین جار لە مێژووی خۆی، یاریزانانی بارسا دوایین یەكەی مەشقیان بۆ خۆئامادەكردن بۆ یاریەكە سازكردو مارتن برایتوایتی دانیماركی و هێرشبەری یانە كاتالۆنیەكە بەهۆی پێكان بەشداری لە مەشقەكان نەكردو لە یاریەكە دادەبڕێ‌.
 بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی شەست وپێنج خاڵ و به‌ شێوه‌ی كاتی بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان دابه‌زیوەو یاریەكی دواخراوی ماوە، خیتافیش بە سیی و یەك خاڵ لە پلەی پازدەمی ڕیزبەند دێت.
 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە هەشت یاریان لە خولی ئیسپانیا ماوەو لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا جیا لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتیەكە، یاریزانان ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردو ئاستی تیپەكەیان بەگشتی بەرەو پێشچوونی پێوە دیاربوو.
 كۆمان ئاشكراشی كرد كە تیپێكی وەك بارسێلۆنا هەردەم لەژێر فشاری هاندەرانی دایە بۆ بردنەوەی نازناوەكان، بۆیە لەو چەند یاریەی لە خولی ئیسپانیا ماویانە تەواوی هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕو دەجەنگن بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا .

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.