Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:58

وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی تاقیکردنه‌وه‌کان بڕیاریدا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بریاریدا سەرجەم تاقیكردنەوەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگا و حكومی و ناحكومییەكمان لەنێو كامپەس ئەنجام بدرێن.
 
 له‌راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  رایده‌گه‌ێنێت:  پێویستە تەواوی تاقیکردنەوەکان لەنێو کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەگوێرەی ساڵنامەی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەنجامبدرێن، بەڵام بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
 
دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: 

پاڵپشت بەپلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی 2020 -2021 كە بەبڕیاری ژمارە (74)ی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراوە، پێویستە سەرجەم تاقیكردنەوەكان لەچوارچێوەی رێنماییەكانی تاقیكردنەوەكان بەشێوەی ئاسایی لەناو كامپەسی زانكۆ و پەیمانگەكان و بەگوێرەی ساڵنامەی زانكۆ و پەیمانگەكان ئەنجامبدرێن بەڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لەكۆرونا.

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.