ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه 22 نیسان 123 ساڵ به سه‌ر چاپی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به ناوی رۆژنامه‌ی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێك ئه‌و یاده به‌رز ڕاده‌گیرێت و به رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناسراوه.
رۆژنامه‌ی نۆبه‌ره (كوردستان) له ئاواره‌ییدا له‌لایه‌ن جووته برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپكراو بووه سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌كوردستاندا ،له ماوه‌ی پێنج ساڵ دا و له پێنج شوێنی جیاواز 31 ژماره‌ی چاپ و بڵاو كرایه‌وه و دواتر به هۆی خراپی باری ئابووری چاپی ئه‌و رۆژنامه ڕاگیرا و نه‌یانتوانی درێژه به چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی بده‌ن و ته‌نیا ئه‌و 31 ژماره‌ی لێ بڵاو كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی تاكه‌كه‌سی و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به ناوه‌خنێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری جوان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی بووه و هه‌ر ئه‌وه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و ناوی برایانی به‌درخان پایه‌دار بمێنێته‌وه و ناویان له مێژووی كورد بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز بمێنێته‌وه.
وه‌كوو به‌شی ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌ی كوردستان شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی زۆر كاریگه‌ریان به سه‌ر میدهحهت به‌درخان بووه و بوونه‌ته هه‌وێن و ناوئاخنی به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زیاتری ئه‌و شیعرانه ده‌قی نه‌ته‌وه‌یی بوون و هه‌ر بۆیه‌ش كاریگه‌ریان بووه له سه‌ر بیر و زه‌ینی میدحه‌ت به‌درخان.
میدحه‌ت به‌درخان له به‌ر باری ئه‌منی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له‌و كاته دا به‌ناچاری رووی كرده شاری قاهیره پایته‌ختی وڵاتی میسر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان، به‌ڵام له‌ویش كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ وه‌كوو گوشاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاته سه‌ر ڕیگای بۆیه نه‌یتوانی هه‌موو ژماره‌كان له‌و وڵاته چاپ و بلاو بكاته‌وه و به ناچاری رووی كرده ئه‌وروپا و ژماره‌كانی دیكه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌كوو به‌ریتانیا چاپ و بڵاوكرده‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.