لە بەغدا سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز پێشوازی کرد لە بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران، لیوا حوجەتوڵڵا قورەیش.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فالح فەیاز لە بەغدا پێشوازیکردووە لە لیوا حوجەتوڵڵا قورەیشی.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، وێرای تاوتوێکردنی رەوشی ناوچەکە، ھەروەھا جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی ھاوکارییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئێران و ھاتووە:
"لە میانی دیدارەکەدا، باس لە چۆنیەتی پتەوترکردنی ھەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراوە".
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە بریکاری وەزیری بەرگریی ئێران، لیوا حوجەتوڵڵا قورەیشی ستایشی ھەوڵەکانی حەشدی شەعبی کردووە لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.