Erbil 6°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:57

 قه‌ڵای که‌رکووک خرایه‌ لیستی کاتی شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌کان

کوردستان TV
100%

ئه‌حمه‌د كازم، به‌ڕێوه‌به‌ی به‌شی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ده‌سته‌ی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری عێراق رایگه‌یاند" قه‌ڵای كه‌ركووك له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسكۆوه‌ خراوه‌ته‌ لیستی كاتی شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌، رێكخراوی یونسكۆ له‌م دواییانه‌دا قه‌ڵای كه‌ركووكی خسته‌ لیستی كاتیی شوێنه‌واره‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مانه‌وه‌ی وه‌ك سیمبوڵی پێكه‌وه‌ ژیان، به‌و پێیه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر دانیال، مزگه‌وتی گه‌وره‌، مزگه‌وتی عوریان و كڵێسای كلدانی ئوم ئه‌حزانی تێدایه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د كازم روونیكرده‌وه‌" بڕیاره‌كه‌ به‌ گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی رۆشنبیری و ده‌گمه‌نی شارستانییه‌تی زیندوو دراوه‌، چونكه‌ قه‌ڵای كه‌ركووك نموونه‌ی باڵایه‌ له‌ڕووی جۆری بنیاتنان و ئه‌ندازه‌یی و ده‌رخه‌ری قۆناغێكی گرنگه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تییدا".

شایانی باسه‌ ساڵی رابردوو نوێنه‌رانی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراقدا سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ییه‌كی شوێنه‌واری ده‌رباره‌ی قه‌ڵای كۆنی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی ناوی بچیته‌ ریز لیستی  شوێنه‌وارییه‌كانی جیهان .

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.