ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و ڕایگەیاند بهریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامی هەرێم بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.