لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم 24 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه بووه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوماندا، له‌مانگی رابردوو زیاتر له24هاووڵاتی كورد كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوه‌كه‌دا، لەو ماوەیەدا 13 ئافره‌ت، 11 پیاو کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان (2 کچ و 1 کوڕ) له‌خوار 18 ساڵ بووە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە به‌م شێوه‌یه:
پارێزگای ئیلام: 5 حاڵەت (1 ئافره‌ت و 3 پیاو)
پارێزگای کرماشان: 8 حاڵەت ( 6 ئافره‌ت و 2 پیاو)
پارێزگای سنە: 7 حاڵەت (4 ئافره‌ت و 3 پیاو)
پارێزگای ئورمیە: 4 حاڵەت (1 ئافره‌ت و 3 پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن:
کێشەی خێزانی: 13 حاڵەت (ئافره‌ت و 1 پیاو)
هەژاری و بێ‌کاری: 8 حاڵەت (8پیاو)
نادیار: 2 حاڵەت (1 ئافره‌ت و 1 پیاو)
خەمۆکی: 1 حاڵەت (1 پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: 14 حاڵەت (7 ئافره‌ت و 7 پیاو)
خواردنی حەب: 5 حاڵەت (3 ئافره‌ت و2 پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1 ئافره‌ت)
خۆسووتاندن: 3 حاڵەت (2 ئافره‌ت و 1پیاو)
خۆ خستنە ناو ڕووبار: 1 حاڵەت (1 پیاو)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.