Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:16

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، هاوڵاتیانی شاری هەولێری ئاگادار دەكاتەوە كە هەر هاووڵاتیەك ڤاكسینی دژە كۆڕۆنای وەرگرت بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاكسین لە 24 كاژمێر بۆ 72 كاژمێر ئەم ماكانەی لەسەر بەدیار كەوێت وەكو ( تا ) و ( ئازاری لەش ) و ( سەر ئێشە ) كە بەكاردانەوەیەكی ئاسایی دادەنرێت و لەهەموو پێدانی ڤاكسینێك ئەم نیشانانە بۆی هەیە بەدەركەوێت. 
بەڕێوەەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەشڵێت: بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیابوون پێویستە سەردانی ئەو بنكە تەندروستییە بكەیت كە ڤاكسینی دژە كۆڕۆنات لێ وەرگرتووە یاخود  فریاكەوتنەكان بۆ مەبەستی پشكنین و چارەسەر وە دڵنیابوون لە سەلامەتی باری تەندروستی،بۆئەم مەبەستەش لێژنەیەكی زانستی تایبەت بەم بابەتە پێكهێنراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە پسپۆڕانی پەیوەندیدار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.