Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:49

بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی ڕاگەیێندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بەلای سەرۆك بارزانی خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان، لەبارەی بەکارهێنانی زمانی زبر لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لەبارەی دیاردەی نامەقبووڵی جنێودان و بەكارهێنانی زمانی زبر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بە داخەوە ماوەیەكە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا لە ئارادایە، سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت. هەر بەپێی ئەو فەرمانە هەر ئۆرگانێكی پارتی پابەندی بەها و ئامانجەكانی پارتی و پڕەنسیپە گشتییەكان نەبێت ئیجرائاتی لەگەڵدا دەكرێت.

هەر لێرەشدا ڕایدەگەیێنین كە سەرۆك بارزانی، پێشتر و ئێستا و لە داهاتووشدا خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و، پێشمەرگایەتی لە سەرووی هەموو جۆرە پێناسە و پلە و پایە و، بە گەورەترین شانازی دادەنێت. بەلای سەرۆك بارزانییەوە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن بۆ هەموو خاوەن قەزییە و نیشتیمانپەروەر و وڵاتپارێزانی كوردستان.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

20ـی نیسانی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.