Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:05

وه‌زاره‌تی دارایی روونکردنە‌‌وە‌یە‌کى له‌باره‌ی مووچه‌وه‌  بۆ ڕای گشتی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ‌ھە‌ندێك لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن ھە‌واڵێكیان بڵاو كردۆتە‌‌وە‌ گوایە؛‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان ‌ لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی ٧٩٪‏ ی مووچە‌ یاخود لێبڕینی ٢١٪‏.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌؛ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نھا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌.

لە‌گە‌ڵ رێزدا

نوسینگە‌ی راگە‌یاندنی

وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.