Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:55

ئه‌مریکا سێ سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌ ده‌خاته‌ لیستی داواکراوانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سێ سەرکردەى پەکەکە دەخاتە لیستی داواكراوان و چه‌ندان ملیۆن دۆلاریش وه‌ك خه‌ڵات ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری دروست له‌ باره‌یانه‌وه‌ بدات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: بۆ پێدانی زانیاری له‌سەر دۆران كالكان سێ ملیۆن دۆلار، جه‌میل بایک چوار ملیۆن دۆلار و موراد قه‌ره‌یلانیش پێنج ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت دیاری كراوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری دروست بنێرێت بۆ سیگناڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی واتس ئه‌پ و تیلیگرام.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.