په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاساییی خولى به‌هاره رۆژی 2021/4/21ی بڵاوكرده‌وه.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/21، به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: بەردەوامبوون لەسەرخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئەم پێشنیازه‌یاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
2. پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامانه لەلیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێى حوكمی ماددەكانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (زانا خالد سمایل) لەلیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ.
2. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (گوڵستان باقی سلێمان) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ).
3. دانانی ئەندامی پەرلەمان (هەڵكەوت انور خلیفە) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و لیژنەی (دەسپاكی).
4. دانانی ئەندامی پەرلەمان (صباح محمود محمد) لەلیژنەی (دەسپاكی).
5.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (سەرچنار احمد محمود) لەلیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار.
6.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (ابوبكر عمر عبدالله) لەلیژنە (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار).
7. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (هلز احمد محمد) لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.