Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:22

ئەنجومەنی وەزیران چەندین تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢١، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.

گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە باسیان لێوە دەکرێت خستنەڕووی دواپێشھاتەکانی بواری ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ڕەوشی لێکۆڵینەوە و ھەڵوێستی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە، ھەروەھا خستنەڕووی ھێڵەگشتییەکانی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە بوارەکانی داهات، خەرجی، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتهێنان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.