Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:48

نەقیبی سەندیکا: داوامان لە سەرۆکی حکوومەت کردووە گوندێکی ھاوچەرخ بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست بکرێت

کوردستان TV
100%

 بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسان تا ئێستا لە وەرگرتنی پارچەزەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوونە و نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش  رایده‌گه‌ێنێت، لە ڕێگەی یادداشتێکەوە داوایان لە سەرۆکی حکوومەت کردووە گوندی ھاوچەرخ بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست بکرێت.

حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ڕێگەی یادداشتێکەوە داوامان لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە داواکارییەکانی ڕۆژنامەنووسان چارەسەر بکرێن، لەوانەش دروستکردنی گوندێکی ھاوچەرخی نیشتەجێبوون بۆ ڕۆژنامەنووسان، بۆ ئەوەش لەبری دابەشکردنی پارچەزەوی، ئەگەر خانوو لە شێوەی گوندی ھاوچەرخ بۆ ڕۆژنامەنووسان دروست بکرێت، باشترە.

ده‌شڵێت: پێش ماوەیەک چاوم بە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتووە و داواکاریی ڕۆژنامەنووسان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونم لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا پێشکەش بە سەرۆکی حکوومەت کردووە و پێشتریش ھەمان داواکاریمان پێشکەشی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کردبوو، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاری لەسەر نەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.