سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2021.4.20، بەئامادەبوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كرایه‌وه.
دوای كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر، سەردانی یەکەیەکە هۆبە و بەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان کردوو و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕێرەوی رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان کۆڵییەوە.
بەپێی ئەو سیستەم و دابەشکارییەی لەکارەکان کراوە لەهەردوو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییەکان ده‌بێت و له‌كاتێكی كورت و گونجاو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان ڕێزلێگیراوانه ڕایی دەکرێت، كردنه‌وه‌ی باڵاخانه‌ی نوێی پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستكه‌وتێكی تری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاسانكارییه‌كى زۆری تێداکراوە لە رایکردن و جێبەجێکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بە شێوازێکی سەردەمیانە و كواڵیتی بەرز خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شیان دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.