ئه‌كته‌ری سینه‌ما و شانۆ ، هونه‌رمه‌ندی میسری ، هاله سدقی ئێستا بۆته بابه‌تێكی گه‌رمی میدیا یه‌كان و سۆشیال میدیا ، كاتێ له په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ڵاق درا.
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند هاله سدقی،له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی باس له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات ، به‌وه‌ی كه‌خیانه‌تی لێكردووه، وه‌ك كاردانه‌وه‌یك ، هاوسه‌ره‌كه‌شی له په‌خشی راسته‌وخۆدا كه له ئه‌مه‌ریكاوه قسه‌ده‌كات ته‌ڵاقی ده‌دات.
شایانی باسه هاوسه‌ره‌كه‌ی هاله سدقی ، ناوی (سامح سامی)یه پیشه‌ی پارێزه‌ره،له په‌خشی راسته‌وخۆ رایگه‌یاند" پارێزه‌ره‌كه‌م راده‌سپێرم كه مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تۆ(هاله سدقی) ئه‌نجام بدات".
هونه‌رمه‌ند هاله سدقی یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه، به‌شداری ده‌یان فيلم و ده‌یان شانۆگه‌ری و درامای كردووه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئاستی میسری و عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا الیوم + المستقبل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.