Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:31

له‌ مزگه‌وتێکى که‌لار 13 تووشبووی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکرا و مزگه‌وته‌که‌ داخرا

مزگەوت
کوردستان TV
100%


ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند لە مزگەوتێکدا تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنایان کردووە و دەرکەوتووە 13 کەس لە نوێژخوێنان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ده‌ستبه‌جێ مزگه‌وته‌كه‌ داخرا. 

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە مزگەوتی شەھیدانی گەرمیان پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرا و دەرکەوت 13 نوێژخوێن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، بۆیە مزگەوتەکە داخرا و توشبوەکانیش لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە. 

ئیدارەی گەرمیان راشیگه‌یاندووه‌ لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تا ئێستا، سێ مزگەوت لە شاری کەلار بەھۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داخراون، ئەوانەش ھەر یەک لە مزگەوتەکانی (سەلاحەدین، سپی، محەمەد مستەفا) یە کە دواتر پابەندکراون بە رێنماییەکانەوە. 

پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، بە بڕیاری لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگای مزگەوتەکان داخرابوون، بەڵام دواتر لەلایەن پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەرکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.