چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی عه‌شائیری كه ساڵی پار روویداوه، 50 مانگا ده‌كوژن و 25ی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گوندی سهراجق-ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌لام له باكووری دیاله، چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له‌كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی مانگا كرد‌و له‌ئاكامدا 50مانگا كوژران و 25ی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌سێكی نزیك له‌رووداوه‌كه گوتی: ساڵی پار باوك و كوڕێك له‌و گونده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگاكانیان چووبووه نێو كێڵگه‌یه‌كی به‌رامبه‌ریان، كوژران.ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی عه‌شائیری لێكهوتهوه تا ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه، رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش درێژكراوه‌ی رووداوه‌كه‌ی ساڵی پاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.