سه‌باره‌ت به خولی سوپه‌ری ئه‌وروپا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی دژایه‌تی خۆی بۆ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی سوپه‌رلیگ ده‌ربڕی، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی خوله‌كه.
گواردیۆلا به ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاگه‌یاند كه ناكرێت یانه‌یه‌ك له‌پێناو به‌شداریكردن له سوپه‌رلیگ، گرنگی به خولی وڵاته‌كه‌ی نه‌دات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت خولی یانه پله نایابه‌كان و خوله‌كانی پله یه‌ك و پله دوو بایه‌خی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت و هه‌وڵی به‌هێز كردنیان بدرێت پشتگوێ نه‌خرێن.
گواردیۆلا گوتیشی، ده‌بێت له پێشبڕكێكانی تۆپی پێدا گرنگی به كوالێتی و ئاستی یاریكردن بدرێت نه‌ك ژماره‌ی تیپه‌كان، بۆیه له بری دروستكردنی سوپه‌رلیگ، پێم باشه سوپه‌ر پرێمه‌رلیگ دروست بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بێته هۆی لاوازكردنی خوله‌كانی پله یه‌ك و پله دوو .
گواردیۆلا: دژایه‌تی خۆی بۆ بیرۆکه‌ی ئه‌نجامدانی سوپه‌رلیگ ده‌ربڕی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.