Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

هاتووچۆی هه‌ولێر: له‌ ئه‌نجامی رووداوێکی هاتووچۆدا شوفێرێک سه‌ری له‌ جه‌سته‌ی جیابۆوه‌

کوردستان TV
#7
100%

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باسرمە-هەریر، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە جۆری بارهەڵگر و ساڵۆن، شۆفێری بارهەڵگرەکە سەری لە جەستەی جیابووەوە.

فازڵ حاجی  وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: بەداخەوە لەکاتژمێر 30و6ی سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای باسرمە هەریر قەندیل ڕوداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان بارهەڵگرێک وسالۆنێکی تایبەت، لەئەنجامە ڕوداوەکەش شوفێری بارهەڵگرەکە سەری لەجەستەی جیابۆوە.

فازڵ حاجی  وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وردەکاری ڕوداوەکەی ئەمڕۆ ئێوارەی ڕێگای باسرمە هەریر قەندیل ئاشكرا كرد و گوتی: ئێوارەی ئه‌مرۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی موڵکداری لەنێوان دوو بنەماڵە پەیدادەبێت بەهۆی کێشەکە چەند کەسێک لە بنەماڵەیەکیان بەچەکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی لەئۆتۆمبێل دادەبەزن و ئۆتۆمبێلەکەیان لەناوەندی ڕێگا بەجێدەهێڵن لەڕێگای خێرا وەبەرەو شوێنێکی تەنیشتی ڕێگایەکە دەڕۆن بۆشەڕکردن لەو کاتەش تڕێلەیەک بەخێرایی دێت و شوفێرەکەی پێشبینی ئەوە ناکات کەئەو ئۆتۆمبێلەی پێشێ لەناوەندی ڕێگا وەستاوبێت.

لەهەمان کات دەنگی تەقەش دێت، بۆیە شوفێرەکە بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەدواوەی نیسان سەنیەکە لەدواییش کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و بۆدیوێکی ڕێگایەکە دەچێت و وەردەگەڕێت ، شوفێرەکەی لەگەڵ وەرگەڕانی تڕێلەکە بەردەبێتەوەو دەکەوێتە ژێر تڕێلەکە، بەداخەوە یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە، بەهۆی زەبری وەرگەڕان و پێکدادانەکە سەبارەت بەدیاری کردنی لایەنی خەتاباری ڕووداوەکەش شوفێری نیسان سەنی بەخەتاباری سەرەکی ڕوودوەکە دانرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.