د. کەمال کەرکووکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کـەرکـووک - گەرمیانی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بەردەوامی رەوشی نائاسایی و حوکمی میلیشیاکان لە کـەرکـووک رایگه‌یاند:
شاری كه‌ركووك پارێزراو بوو و هێزی پێشمه‌رگه توانیان كه‌ركووك و كه‌ركووكیه‌كان بپارێزن و دامه‌زراوه‌كانیش، ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بوو، به‌ڵام شوڤینیهتی هه‌ندێ لایه‌ن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وای كرد بارودۆخی كه‌ركووك ئالۆز بێت و كه ئێستا به‌و دۆخه گه‌یشتووه.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌وڵ هه‌یه باری كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام دیاره لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ژێر چاودێری یوئێن شاره‌كه پاك بكرێته‌وه و چه‌كداری له‌ناو شاره‌كه نه‌مێنێت و پۆلیس باری ئه‌منی وه‌ربگرێت، دواتر مه‌له‌فی سیاسی و باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌ست بكرێته‌وه، ئه‌و خاڵانه به‌رنامه‌ی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیار و رێككه‌وتنی ته‌واو نه‌كراوه.
به‌ڵام حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێم جدین له سه‌ر ئه‌و خاڵانه .
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی راكان جبوری پارێزگاری به‌زۆر سه‌پێنراوی كه‌ركووك به‌رامبه‌ر به پارتی، دووره له راستی و پێویسته بدرێته دادگا و ئه‌و بابه‌ته‌ی كه گوایه ته‌رم له ناو باره‌گای پارتی دۆزراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی لێ بكرێت به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌و لایه‌نه بدرێته دادگا و سزا بدرێت كه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاند راكان جبوری كه‌سێكه زیاتر له 163 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دراوه‌ته پاڵ و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كان رقیان لێ ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی عه‌شیره‌تی جبور كه ئه‌و خۆی به كه‌سێكی جبور له قه‌له‌م ده‌دات. كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند عێراق ئه‌گه‌ر پشت به ده‌ستوور نه‌به‌ستێت ئه‌وا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن كه‌ركووك یان ده‌بێ به ئاشتی بارودۆخی ئاسایی ده‌بێته‌وه ، یان ئه‌وه‌ته خه‌ڵكی كه‌ركووك ئه‌و بارودۆخه قبوڵ ناكه‌ن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.