بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هه‌رێمی كوردستان، ڕای دەگەیه‌نێت، پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە و لە هەولێریش دەگاتە 35 پلە.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 19 ى 4 ى 2021 فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەڕێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی گەرم و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەن، ئه‌م كاریگه‌رییه لە شارەکانی هەڕێمی کوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک پلەی گەرمی لە شاری هەولێر تا 35 پلە بەرز ده‌بێتەوە.
ده‌شڵێت: لە دوای ڕۆژی پێنجشەممەوە پلەی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەبێت و ئەو شەپۆڵی گەرمایە، تەواو دەبێت.
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت: لەم هەفتەیەش پێشبینیی بارینی باران ناکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.