پێگەی "Interbational Policy Digest"ی ئەمریکی رایگهیاندووه، ئێستا کاتی ئەوەیە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق باش بکاتەوە و بە رەخساندنی هەل لە بەردەم هەردوو وڵات بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ گەڕانەوەی کارەکان وەک خۆی.
پێگەکە راشیدهگهێنێت، ماوەی چەند دەیەیەکە عێراق بە دەست جەنگ و نەهامەتی یٔابووری و کاریگەری میلیشیاکان دەناڵێنێت، ئەم بابەتانە بوونە هۆی یٔەو ناسەقامگرییە کە عێراق ئەمڕۆ تیایدا دەژی.
یٔاماژهی بهوهش داوه، سعوودیە چەند یٔەرکێکی گرتووەتە بەر لەپێناو باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، کاریگەری یٔابووریی سعوودیە لەسەر عێراق بە بەراورد لەگەڵ یٔێران و تورکیا لاوازە.
پێگەی "Interbational Policy Digest"ی ئەمریکی راشیدهگهێنێت، سعوودیە پێویستی بە رووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران هەیە بۆ یٔەوەی عێراق بگەڕێتەوە بۆ پێگەی یٔاسایی خۆی لە ناوچەکە و بازرگانیکردن لەگەڵ عێراق رەنگە ئابووری باش بکات، پێشکەشکردنی چارەسەر بۆ سیستەمی وزەی عێراق کە بەشێوەیەکی گەورە پشت دەبەستێت بە سەرچاوەی وزەی یٔێران.
لە درێژەی راپۆرتی پێگهكهدا هاتووە، لە ماوەی دەیەی رابردوودا ئێران کارەکەی لەسەر سعوودیە و وڵاتانی دیکە زەحمەت کرد بۆ یٔەوەی بێنە نێو عێراق، یٔەو وڵاتانە بە سعوودییەشەوە پێیان وایە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەڕەشەن بۆ سەر حکوومەتی عێراق و هەژموونی یٔێران وایکرد لەو وڵاتانە کە متمانە بە حکوومەتی بەغدا نەکەن، بۆیە عێراق پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران پتەو کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.