Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:27

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ هاووڵاتییانی کورد ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە ئه‌منییەکانی ئێران لە شارۆچکەی رەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان کوشتووە و هاووڵاتییەکی دیکەیان دوای بریندار کردن دەستبەسەر کردووە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، ئێوارەی رۆژی هەینی 16ی نیسانی 2021، هێزە ئه‌منییەکانی ئێران لە گەڕەکێکی شارۆچکەی رەبەت چەند هاووڵاتییه‌كی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی خالید رەسووڵی، تەمەن 35 ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ئیبراهیم عەلی، بە سەختی بریندار کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاو، خالید رەسووڵی خۆی ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان بووە و بە بیانووی قاچاخی چەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.