Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:39

له‌ 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به‌ کۆڕۆنا له‌ تورکیا  تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 318 كه‌س به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ ووڵاتی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌ندین كۆجا رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ توركیا زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ توركیا تۆمار كراوه‌.

فه‌خره‌دین كۆجا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دۆخی ته‌ندروستی 5 پارێزگای توركیا زۆر مه‌ترسیداره‌.

كۆجا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ توركیا 55 هه‌زار و 802 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌ و 318 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

تا ئێستا له‌ توركیا به‌ گشتی 4 ملیۆن و 268 هه‌زار و 447 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌ و 35 هه‌زار و 926 كه‌سیش به‌ هۆی كۆڕۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لێژنه‌ی زانستی توركیا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا داوا له‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 حه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌رانسه‌ری رابگه‌ینێت به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ت بێجگه‌ له‌ راگه‌یاندنی قه‌ده‌خه‌یه‌كی كه‌می دیاریكراو و راگرتنی نوێژی ته‌راوێح له‌ مزگه‌وته‌كان هیچ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نه‌ناوه‌.

هه‌روه‌ها دكتۆر و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیایش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ توركیا كه‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌مجۆره‌ پڕ بكرێن له‌ نه‌خۆش و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیان بپارێزن چونكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا شوێنی خه‌واندنی نه‌خۆش نه‌ماوه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.