Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:50

رەوشی شاری کفری ئارامەو هێزەکانی پێشمەرگەش جەخت لە سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

عەمید روکن دلێر محموود، فەرماندی لیوای ۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێکی تایبەتدا، بەپێگەی وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاند: " سەعات ۷ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا، ئاراستەی شاری کفری کراو بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی۲ی لیوای ۱۷ و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیوەو لەدووری پێنج سەد مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە.

وتیشی: هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە. فەرماندەی لیوای ۱۷ی پیادە، ئاماژەشی بەوەکرد، هێزی پێشمەرگە هەمیشە لەخەمی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەو کردەوە ترسنۆکانەیەی تیرۆریستان نایانترسێنێت.

فەرماندەی لیوای ۱۷ ئاشکراشی کرد، دوای هێرشه‌كه‌ هێزه‌کانی پێشمەرگه و هێزە ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ لەوبارەیەوە ده‌ستی پێكردووه‌. بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری، لەشوێنی رووداوەکه بەمیدیاکانی راگەیاند: رەوشی ناوشاری کفری ئارامەو، تیرۆریستان ناتوانن بەو کردەوانەیان ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بشێوێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.