Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:39

وەزیری تەندروستی دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی گەیشتنی ڤاکسین

کوردستان TV
100%

 (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازیکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم هەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو کە هەموو هەوڵێکمان ئەوەبوو هاوڵاتی ڕوو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، ئەم هەفتەیە شەش هەندی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی هاوڵاتیان زیادی کردووە، ئێستا هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بەردەست هاوڵاتی بە پەسندی دەزانێت و وەریدەگرێت.

لەکۆی 55820 ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاوڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە.

گوتیشی: ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.

تاکە ڕێگای وەرگرتنی ڤاکسین بە ڕێگای خۆتۆمارکردنی پێش وەختەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینکی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بە یەکسانی بگاتە هاوڵاتیان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن.

پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرە (موعد)ی تۆمارکراو، هیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت.

کارتی وەرگرتنی ڤاکسین ( ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA)ی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تەنها بۆ هاوڵاتیانی تۆمارکراو دەدرێت و لە داهاتودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەکانی ژیان.

تا ئێستاش بەستنی ماسک و لێک دوورکەوتنەوە گرنگترین ڕێکاری خۆپارێزیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی بن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی

18 نیسان 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.