Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:40

خه‌سرۆ گۆران : پارتی ستراتیژیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێگه‌ی کورد له‌ به‌غدا به‌ هێز بمێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كورد و پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند:
به‌پێی هه‌موو بۆچوونه‌كان 10ی 10 هەڵبژاردن ده‌كرێت و ئێمه‌ش وه‌ك پارتی خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین. هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ هه‌ندێ شت ده‌گۆڕی، ئه‌مجاره‌ یاساكه‌ گۆردراوه‌ له‌ رووی به‌شداریكردن و كاندیدكردن و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان و هاوپه‌یمانی كردن جیایه‌ له‌گه‌ڵ هەڵبژاردنی دیكه‌ كه‌ پێشتر ئه‌نجامدران له‌ عێراق.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ گرژی و ئالۆزی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر ئاساییه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ دیموكراسیه‌ت لاوازن و فره‌ نه‌ته‌وه‌ و فره‌ ئاینی و مه‌زهه‌بی تیایه‌. ئاماژه‌شیدا كه‌ زۆر ئاساییه‌ لایه‌نی سیاسی خۆیان تۆمار بكه‌ن یان تاك خۆی كاندید بكات، ئه‌وجاره‌ لیست نیه‌ به‌ڵكو ناوی كاندیده‌، خۆ كاندیدكردن ئه‌مجاره‌ زیاتر ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پیشوو.

خه‌سرۆ گۆران راشیگه‌یاند، تا ساڵی 2010 له‌ عێراق یه‌ك بازنه‌ بوو دواتر بوو به‌ 18 بازنه‌ی هه‌لبژاردن، دوای سالی 2020 یاساكه‌ گۆرا له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ عێراق سه‌ریان هه‌ڵدا كه‌ گوایه‌ به‌مشێوه‌یه‌ شه‌قام رازی ده‌كه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ملكه‌چ بوون بۆ ده‌نگدان به‌و یاسا تازه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن.

گوتیشی: پارتی ستراتیژیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا به‌ هێز بمێنێته‌وه‌. وه‌ك حزبێكی گه‌وره‌ش هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی خۆی وه‌كو خۆی به‌ڵكو به‌هێزترو زیاتر بكات جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ كورد پێویسته‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم یه‌كگرتوو و یه‌ك هه‌ڵوێست بن بۆ بردنه‌وه‌و مسۆگه‌ركردنی كورسیه‌كان. پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ هاوپه‌یمانی نیه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی.

پارتی به‌شداری له‌ 28 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات هه‌ر له‌ كووت تا شنگال. تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌ره‌خساوه‌ كادیران و خه‌ڵكی ئێمه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ شاری كه‌ركووك، ئیستاش هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك باره‌گاكان راده‌ست بكرێنه‌وه‌ و به‌هه‌ر حاله‌تێك ئێمه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بین له‌ شاری كه‌ركووك. هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چ له‌ شوێنی خۆیان چ له‌و شوێنانه‌ی ئاواره‌ن ده‌نگیان نه‌فه‌وتێ و ده‌نگی خۆیان بده‌ن. هه‌ڵبژاردن مافی ده‌ستووری هه‌ر تاكێكه‌، به‌ پێی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌نگ به‌ كاندیدی خۆی بدات.

خه‌سرۆ گۆران رایگه‌یاند كه‌ موسڵ قه‌ڵایه‌كی پارتییه‌، له‌ 6 كورسی كه‌متری نه‌هێناوه‌ و بڕوامان به‌ خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پێگه‌ی كورد له‌و پارێزگایه‌ زۆر گرنگه‌. روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بوونی ئێمه‌ له‌ به‌غدا له‌ سه‌ر سێ ستون وه‌ستاوه‌ شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی. ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌ ره‌چاو نه‌كات ئه‌وه‌ ئێمه‌ ناتوانیین رۆڵی خۆمان ببینین و ئه‌و زۆرینه‌یه‌ نین.

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.