گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندروێكدا ڕایگهیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی 2001 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.
ڕاشیگهیاند: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاترلەهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراوبکرێت.
مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 2021\4\18
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.