Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

هه‌ولێر.. 25 کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

ڕاگه‌ێندراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ڵه‌ك 25 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ دوای به‌دواداچوون و چاودێرییه‌كی ورد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی 4 ی 2021  له‌ ڕێگای هه‌ولێر- كه‌ڵه‌ك ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی 25 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ پێكهاتبوو له‌ 18 كیلۆگرام هیرۆین و 7 كیلۆگرام كریستاڵ.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:تۆمه‌تبارێكیش به‌ ناوی (ب، خ،خ) كه‌ دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌ستگیربكرێت، كه‌ نیازی هه‌بووه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان داخیلی شاری هه‌ولێر بكات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: كه‌ تۆمه‌تباری ناوبراو ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕێكخراوه‌

 

7

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.