Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:31

سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى یٔەمەریکا بۆ سوریا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى عێراق و سوریا و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاووتوێ کرا.

لە کۆبووەنەکەدا ، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش کە هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق و سوریا . هەروەها هەردوولا پشتگیرییان بۆ گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان لە سوریا دووپاتکردەوە بە ئاراستەی مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سوریادا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.