Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:46

سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.